Published On Jan 19, 2022
🔸محسن چاوشی و حەمید حاکان
🔸بکوژی پیشەیی (بکوژی لێزان)
ـ وەرگێڕان | محەمەد ئەژی
تێکست ⤵
ئەتکوژم، ئەگەر ڕۆژێک لەگەڵ نەناسراوێک بتبینم
گوڵی منیت، ناهێڵم دەستێکی تر لێتبکاتەوە
فێڵت لێ کردم بەڵام بزانە ڕۆژێک دێم بۆ گیانت
بە شمشێرێکی تینووەوە بەرەو سینەی گەرمی تۆ دێم
ئەڕۆم و ئەسووتێم، لەم فێڵ و تەڵەکەیەی تۆدا
مەگەر چیم لە دڵت کرد؟ تەمەنێک لە چنگی تۆدا بووم
یاسای تۆ لە خۆشەویستیدا ئارەزووە
ئەتکوژم ، ئەگەر دەستم پێت بگات
یاسای تۆ لە خۆشەویستیدا ئارەزووە
ئەتکوژم ، ئەگەر دەستم پێت بگات
دوودانە جگەرە لەسەر مێزەکەیە
یەکێکیان بەسووراوەوە ، یەکێکیش پاک
بەمنت وت بەتەنیا بوویت
ئەی کەواتە ئەمە کێ بووە لێرە خۆشەویست؟
وای دڵم خەریکە ئیتر دیق ئەکات ، هەڵدێت
شەوی خۆشیەکانت تەواو ئەبێت و، بەیانی منیش دەست پێ ئەکات
هەناسە بە هەناسە ئەیدەم و لەدوورەوە تەماشات ئەکەم
ڕۆشتی لەگەڵ ئەو پیاوە نەناسراوە ، نەتزانی کە سەیرت ئەکەم
یاسای تۆ لە خۆشەویستیدا ئارەزووە
ئەتکوژم ، ئەگەر دەستم پێت بگات
یاسای تۆ لە خۆشەویستیدا ئارەزووە (ئارەزووە
ئەتکوژم ، ئەگەر دەستم پێت بگات
#mohsenchavoshi